جووڵەکەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ناو حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
پێشێلکارییەکانی سیستەماتیکی جووڵەکەکانی داگیرکەر لە بەرامبەر مزگەوتی ئەقسا بەرەو زیادبووندایە.
ئەمڕۆ بەیانی دووبارە گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا. هەروەها داگیرکەران لە ناو حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئیستیفزازی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
داگیرکەران بەم شێوەیە جارێکی دیکە بێ ڕێزیان بە گەلی فەلەستین، ئوممەتی ئیسلام و پیرۆزیی مزگەوتەکە کرد.
هەروەها داگیرکەران لە گەڕەکی وەعد لە ناوچەی شاری قەدیمی قودس چالاکیێکی ئیستیفزازی دیکەیان ئەنجام دایەوە. جووڵەکەکان لە ناو شەقامەکە بە پارچەپەڕوکانی کە گوایە ئاڵایە رەقس و سەمایان ئەنجام دایەوە.
ئەم هەڵوێستەی رژێمی داگیرکەر وەک بێ ڕێزی بە قودس و بەرخۆدان هەڵسەنگێنرا و بووە هۆی تۆڕەی خەڵک.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرییەکانی قودس ئۆپڕاسیۆنێکی تۆکمەی کەمینیان دژی سوپای داگیرکەر ئەنجام دا بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە تەقەمەنی دروستکرابوو کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بەجێماوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
ئەنجومەنی تێکۆشان لە دژی دیواری دابەشکەر و نیشتەجێگاکان لە خاکەکانی فەلەستین راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هەوڵی دروستکردنی ٤ نیشتەجێگای نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دراوە.